پشتیوان سادق لەگەڵ کادیرانی لقەکانی ( ٢-١٦-٢٣-٢٤) کۆبووەوە

پشتیوان سادق لەگەڵ کادیرانی لقەکانی ( ٢-١٦-٢٣-٢٤) کۆبووەوە
پەیامی کورد   ...   پشتیوان سادق لەگەڵ کادیرانی لقەکانی ( ٢-١٦-٢٣-٢٤) کۆبووەوە

لە دیدارێکدا پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ ژمارەیەک لە ھەڤاڵ و کادیرانی سنووری ھەر چوار لقەکانی (٢، ١٦، ٢٣، ٢٤) بەڕێوەچوو.

یەکشەممە ١٩-١-٢٠٢٥، بە سەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، بە ئامادەبوونی چیا ھەرکی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و ھەریەک لە بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی دوو و سەنگەر کانەبی بەرپرسی لقی٢٣ و ڕزگار ئەنوەر بەرپرسی لقی ٢٤، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ ژمارەیەک لە ھەڤاڵ و کادیرانی سنووری ھەر چوار لقی (٢، ١٦، ٢٣، ٢٤) بەڕێوەچوو.

لە سەرەتایی کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق بە ووردی باسی دوایین پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ناوخۆ و عێراق و ناوچەکەی کرد. 

دواتر بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، ئاماژەی بەوەکرد، پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕوانگە و  دیدگاییەکی ڕوونی ھەیە، ئەویش کوردستانێکی بەھێزە، کە مافی سەرجەم پێکھاتەکانی تێدا فەراھەم بکرێت و ھەروەھا ڕێز لە بەھا پیرۆزەکانی نیشتیمان بگیرێت. 

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، پشتیوان سادق، باسی لەوەکرد، کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە گشت سێکتەرەکان خزمەتێکی زۆری بە ھاووڵاتیانی خۆشەویست کردووە.

ئەم بابەتە 128 جار خوێندراوەتەوە