PeyamaKurd - پهیامێك له سهرۆكى ههرێمى كوردستان هوه
سێشەممە، 24ـی ئاداری 2026، نێچیرڤان بارزانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان لە پەیامێک دا رایگەیاند، "ئەم هێرشە، دەستدرێژییەکی دوژمنکارانەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەروەری ووڵات و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و تەواو پێچەوانەی بنەماکانی دراوسێیەتی باشە.
دەقی پەیامەکەی سهرۆكى ههرێمى كوردستان:
بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە مووشەکییەى ئێران دەکەین کە بەرەبەیانی سێشەممە بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی لە سنووری سۆران بە ئامانج گرت و لە ئەنجامدا ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان شەهید و بریندار بوون. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین و هاوخەمیانین، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازین.
هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری بووە. ئێمە پابەندین بە سیاسەتی تێوەنەگلان و دوورکەوتنەوە لە ململانێیەکان، بە هیچ شێوەیەکیش هەڕەشە نین بۆ سەر ئاسایشی ووڵاتانی دراوسێ. بۆیه ئەم هێرشە، دەستدرێژییەکی دوژمنکارانەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەروەری ووڵات و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و تەواو پێچەوانەی بنەماکانی دراوسێیەتی باشە.
داوا لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکان چڕتر بکەنەوە بۆ ڕێگری کردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانە و پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
2026/3/24