PeyamaKurd - پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و بارینی تەزرە ڕادەگەێنین
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات کە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و لە سنووری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای دوێنێ :
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
پیرمام: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی
بۆ ئەمڕۆ هەینی 27ی ئاداری 2026، ئاسمانی هەرێم بە تەواوی هەور دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت. لە کاتەکانی ئێوارەدا، ئەگەری بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان لاواز دەبێت، جگە لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان کە دابارین تێیاندا بەردەوام دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، 1 تا 3 پلە نزمتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینی کراو بۆ ئەمڕۆ هەینی:
هەولێر: 12 پلەی سیلیزی
پیرمام: 9 پلەی سیلیزی
سۆران: 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 11 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی