PeyamaKurd - پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ەوە
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە نا ئاسایی یەی رووبەڕووی ووڵات بووەتەوە و ئەو بەرپرسیارییەتییەی ئەرکی ھەموومانە کار بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بڕیارمان دا لە زووترین کات دا، رێگە بدەین نەوت لە رێگەی بۆری ھەرێمی کوردستان دا بڕوات.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە نائاساییەی کە ڕووبەڕووی ووڵات بووەتەوە و ئەو بەرپرسیارییەتییەی کە ئەرکی ھەموومانە کار بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بڕیارمان دا کە لە زووترین کات دا، ڕێگە بدەین نەوت لە ڕێگەی بۆڕی ھەرێمی کوردستان دا بڕوات.
ھاوکات لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیش گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بە پەلە ئەو ڕێگرییانەی خراوەتە سەر ھاوردە و جووڵەی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان ھەڵبگیرێن، ھەروەھا دابینکردنی گەرەنتی بۆ کۆمپانیاکانی نەوت و گاز تا بتوانن بە سەلامەتی دەست بە بەرھەمھێنان بکەنەوە.
سوپاس و پێزانینم بۆ ھاوبەشە ئەمریکییەکانمان ھەیە بۆ ڕۆڵ و پاڵپشتییان لەم پرۆسەیەدا.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان