PeyamaKurd - پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە
سەرۆک بارزانی سەبارەت بەو ھێرشەی بە مووشەکی ئێرانی کرایە سەر بارەگاکانی ھێزی پێشمەرگە پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
زۆر بە تووندی ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەم کە بەرەبەیانی سێشەممە بە مووشەکی ئێرانی كرایە سەر بارەگاكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان. بە داخێكی زۆرەوە لە ئەنجامدا ژمارەیەك پێشمەرگەی قارەمان شەهید و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون. پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەی شەهیدانی ئەو پەلامارە ناڕەوایە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاك بوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم.
ئەو پەلامارە دوژمنكارانەیە و، هیچ پاساوێك هەڵناگرێت. ئەوە بۆ جاری چەندەمە ئەم جۆرە هێرشانە بە بێ گوێ دانە بنەماكانی دراوسێیەتی و یاسای نێودەوڵەتی بەرانبەر هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت. ئەوە لە حاڵێك دایە كە هەرێمی كوردستان بەشێک نەبووە لەم شەڕەی ئێستا لە ناوچەکەدا هەیە و هیچ كات هەڕەشە نەبووە بۆ سەر دراوسێیەکان.
پێشمەرگە ئازیزترین و بەنرخترین سەرمایەی گەلەکەمانە.
مەسعوود بارزانی
24ی ئاداری 2026