پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە

پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە
پەیامی کورد   ...   پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی  جەژنی (قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كاكەیی كوردستان دەكەم.

هیوادارم هەموو  خوشک و برایانی کاکەیی و هەروەها سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان بۆنە و جەژنەكانیان لە ئاسوودەیی و ئارامی دا بكەنەوە و هەردەم دوور بن لە ناخۆشی و نەهامەتییەکان.

هیوای خۆشی و كامەرانیتان بۆ دەخوازم

مەسعوود بارزانی

14ی کانوونی دووەمی 2025

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە