PeyamaKurd - چالاکێکی سیاسی کورد بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی كاتی ئازاد كرا
ئەستی محەمەدی، تەمەن ٦٧ ساڵ، خەڵکی بۆکان و دایکی دوو چالاکی سیاسی کورد، پاش ١٥ ڕۆژ دەست بەسەربوون لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی ئازاد بووە.
بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەتیەکان شەوی دووشەممە ٢١ی بانەمەڕی ١٤٠٥، بە هەڵکووتانە سەر ماڵی ناوبراو لە بۆكان، بێ بەڵگە و بڕیاری دادوەری دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستبوووەوە.
جێی ئاماژەیە لە ماوەی دەست بەسەربوون دا، بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکیان لە شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندرووستی و ڕەوتی دۆسیەکەی نەبووە ، هەروەها هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەتییەکان سەبارەت بە هۆکار و تۆمەتی دەست بەسەرکردنی پێ نەدراوە.