ڕاگەێندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن

ڕاگەێندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن

PeyamaKurd - ڕاگەێندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن، راگەیاندراوێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بەهۆی ئەو بارودۆخە ئەمنی و هەستیارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت و لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیری هەرێم، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەم ڕێنمایی و هۆشدارییە کۆتایی یانە ئاراستەی سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن (ناوخۆیی و بیانی) دەکات: 
یەکەم: بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە زانیاری و نهێنییەکی سەربازی کە خزمەت بە نەیارانی کوردستان بکات و زیان بە ئاسایشی هەرێم بگەێنێت، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە. 
دووەم: وێنەگرتن یان بڵاوکردنەوەی دیمەنی تێکشاندنی درۆنەکان لە ئاسمان دا یان پیشاندانی پاشماوەکانیان قەدەغەیە، چوونکە زانیاری تەکنیکی و مەیدانی هەستیار دەدات بە دوژمن. 
سێیەم: دەرخستنی شوێنە بەئامانج گیراوەکان یان وێنەگرتنی دامەزراوە سیادی و ئەمنییەکان دەست بەجێ دوای ڕووداوەکان قەدەغەیە. 
چوارەم: هۆشداری دەدەین کە هەر دەزگایەکی ڕاگەیاندن پابەندی ئەم ڕێنمایی یانە نەبێت یان بە شێوازێکی ناپیشەیی ڕووماڵی هەواڵەکانی شەڕ و پەلامارەکان بکات، دەست بەجێ لە لایەن دژەتیرۆری کوردستانـەوە ڕووبەڕووی لێپیچینەوە و سزای یاسایی دەبێتەوە. 
پێنجەم: بەرامبەر سەرپێچیکاران، ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی تووند دەگیرێتە بەر، کە دەگاتە کشانەوەی مووڵەتی کارکردن یان داخستنی هەمیشەیی، بەپێی ڕاگەێندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم لە ١٣ی ئاداری ٢٠٢٦. 

داوا لە سەرجەم میدیاکاران دەکەین، بەرژەوەندییە باڵاکان لەبەرچاو بگرن و بەوپەڕی بەرپرسیارییەتییەوە مامەڵە بکەن. 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری