ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوەی هەرێمی کوردستان ەوە

ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوەی هەرێمی کوردستان ەوە

PeyamaKurd - ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوەی هەرێمی کوردستان ەوە

🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام لە دووشەممە ٣٠ ی ٣ ی ٢٠٢٦  وە ، بە شێوەی ئامادەبوون،  لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجام نادرێت. 

🔵قوتابخانە حکوومییەکان بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەربگرن ، یان سوود لە گرووپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی ڕۆژانە وێڕای پەخش کردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە هەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ) هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە لەهەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە 

🔴قوتابخانە ناحکوومیەکانی 
سیستەمی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ناحکوومییە نێودەوڵەتیەکان و بیانییەکان خوێندنی ئۆنلاین  بەگوێرەی سیستەمی خۆیان بەرکار دەکەن . 

🔵دڵنیاییش دەدەینە ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان،  لەکاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاری لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت وکاتی تاقیکردنەوەکان  دیاری دەکرێت  و مافی قوتابیان پارێزراو دەبێت .

وەزارەتی پەروەردە
٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦