ڕوونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان

پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان
پشووی فەرمی بە هۆی ئەنجامدانی سەرژمێری، لە ڕۆژی (15-11-2024 تاکوو 23-11-2024) "تەنیا" بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و سەربازی و هێزی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابییان لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان، کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی 140ی دەستوورن.
ئەم پشووە (جگە لە ڕۆژانی 20-21ی 11ی 2024)، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی 140ی دەستوور نین.





