کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان : هەموو ئامادەکارییەکانی بۆهەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تەواو بوون

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان : هەموو ئامادەکارییەکانی بۆهەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تەواو بوون
پەیامی کورد   ...   کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان : هەموو ئامادەکارییەکانی بۆهەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تەواو بوون

دوای ئەوەی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان لەلایەن دادگای فیدڕاڵی یەوە دواخرا، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاشکرای کرد، کە هەموو ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان تەواوکردوە، چاوەڕێی وادەی نوێن کە دیاری دەکرێت. 
حەسەن هادی زائیر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باح -ی راگه‌یاندووە ، درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بە هەماهەنگی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێم و كۆمیسیۆن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی تانە لە بڕگەی دووەمی سیستەمی تۆمارکردن دەدات، لایەنە نوێیەکان دەرفەتیان دەبێت بۆ خۆتۆماركردن تا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن.