کۆچی گەنجانی دەڤەری ڕاپەڕین بۆتە دیاردە

پەیامی کورد - لە کوردستان کۆچ بەرەو هەندەران بەردەوامە، لە ساڵانی نەوەدی سەدەی ڕابردوو لێشاوی کۆچ ڕوویدا بەهۆی بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ئەو گەمارۆیەی لەسەر هەرێمی کوردستان بوو وای کرد ڕێژەیەکی زۆری گەنجەکان ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپا بکەن، پاش ساڵانی ۲۰۰٨ و بەهۆی گەشەی ئابوری و ئاسایش لە کوردستان، گەنجانی کورد بە ڕێژەیەکی زۆر دەگەڕانەوە بۆ ناو وڵات و ژیانی ئەوروپایان بەجێهێشت.
ئێستا و لەم بارودۆخەی کوردستان کۆچی گەنجان دیاردەیەکی نامۆیە و بەتایبەت لە دەڤەری ڕاپەڕین کە زیاتر لە نیوەی پەنابەران لەو ناوچەیەن.
قاچاخچییەکانی پەنابەران بەردەوامن لە سەرکێشیکردن بە گیانی هاونیشتیمانیان و ئێستا ڕێگەی لیبیا بەرچاوە بۆ گەشتن بە کەناراوەکانی ئەوروپا، نازانرێت ئایا پاڵنەرێک هەیە گەنجانی ڕاپەڕین ئەو دەڤەرە جێبهێڵن یان نا، بەڵام گرنگی جوگرافی ئەو ناوچەیە و بوونی چەند هێزێکی سیاسی لەوێ ناکرێت نادیدە بگیرێت و هەروا ئاسان نەمانی سەرمایەی مرۆیی لەو بەشەی گرنگەی وڵات پشتگوێ بخرێت.
ئەم بابەتە 273 جار خوێندراوەتەوە




