کۆڵبەرێکی دیكە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران شەهید کرا

کۆڵبەرێکی دیكە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران شەهید کرا

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، کە باوکی كیژۆڵەیەكی هەشت ساڵانە، لە کاتی کۆڵبەریدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە تەقەی لێ کرا و شەهید بوو.

ڕۆژی چوارشەممە 1/5/2024، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی (کارێزە)ی سەر بە سەقز، بە ناوی هێمن ئەحمەدی، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری بسامی ئەم شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران شەهید كرا.

بەپێی زانیاریی میدیاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە مەودای یەک مەتری و بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لە سک و سەر دڵی ئەم کۆڵبەرە کردووە.

هێمن ئەحمەدی تەمەنی 45 ساڵ بوو، خێزاندار بوو و باوکی کیژۆڵەیەكی تەمەن 8 ساڵان بوو.