گیان بەخت کردنی کاسبکارێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران

گیان بەخت کردنی کاسبکارێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران

PeyamaKurd - گیان بەخت کردنی کاسبکارێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران

بەپێی سەرچاوەكانی ھەواڵ بەرەبەیانی پێنجشەممە ٢١ی جۆزەردان، هێزەکانی هەنگی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەرزی “چۆمان”ی بانە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێش وەختە و لە نزیکەوە، دەستدرێژیان لە موتەلیب خەیبەری کاسبکاری خەڵکی گوندی ساڵە سەر بە شاری بانە كە بەھۆی نەبوونییەوە لەو ناوچە سنوورییانە كاسبی کردووە، كردووە و بەهۆی پێکران لە بەشی سەریەوە دەست بەجێ گیانی لە دەست داوە.

بەپێی زانیارییەكان موتەلیب خەیبەری لە کاتێک دا کراوەتە ئامانجی دەستڕێژی تەقەی ڕاستەوخۆی  هێزە چەکدارەکانی حکوومەت کە هیچ جۆرە کاڵا و شتێكی پێ نەبووە. تەرمی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیووبی بانە گواستراەتەوە و ناوەندە حکوومەتییەکان تا ئێستا لە ڕادەست کردنەوەی تەرمی ناوبراو بە بنەماڵەکەی خۆیان پاراستووە."