گەورەترین نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە شاری هەولێر درووست دەکرێت

گەورەترین نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە شاری هەولێر درووست دەکرێت

PeyamaKurd - گەورەترین نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە شاری هەولێر درووست دەکرێت

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەێنێت کە یەکەم و گەورەترین نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی عێراق، لە هەولێر بونیاد دەنرێت.

نەخۆشخانەکە لەسەر ڕووبەری 30,000 مەتر دووجا زەوی درووست دەکرێت و لە 5 نهۆم و 200 قەرەوێلە پێک دێت.

نوێترین و پێشکەوتووترین ئامێری پزیشکی بۆ دابین دەکرێت، تا تەواوی پێداویستیەکانی نەخۆشان لەناو نەخۆشخانەکەدا بەردەست بێت.

ئەم پرۆژەیە نزیکەی 165 ملیار دیناری تێدەچێت و بە دەستی کاری ناوخۆیی بونیاد دەندرێت.

ڕۆژانە 100 کرێکار و چەندین ئەندازیار بەردەوام کاری تێدا دەکەن.

بونیادنانی ئەم نەخۆشخانەیە هەنگاوێکی گرینگە بۆ پێش خستنی ژێرخانی تەندرووستی، لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە.