پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له كونسووڵى نوێى پۆڵه‌ندا كرد
یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٥/١٢/٢١ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ماچێی زایدل، كونسووڵى گشتی نوێى پۆڵه‌ندا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ست به‌كاربوونى، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا و فراوانكردنى هاوكاری هاوبه‌شى نێوانیان له بواره جیاكاندا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه كونسووڵى گشتی نوێى پۆڵه‌ندا، خۆشحاڵی خۆى به ده‌ست به‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و خواستى ووڵاته‌كه‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا.