سەرەتای ساڵی نوێ پڕۆژەی جووت سایدی هەولێر- گۆمەسپان دەکرێتەوە

Dîroka Belavkirin :
سەرەتای ساڵی نوێ پڕۆژەی جووت سایدی هەولێر- گۆمەسپان دەکرێتەوە
پەیامی کورد    ...   سەرەتای ساڵی نوێ پڕۆژەی جووت سایدی هەولێر- گۆمەسپان دەکرێتەوە

كاركردن لە پڕۆژەی جووت سایدی هەولێر- گۆمەسپان تەواو بوو، ئێستا سەرقاڵی هێڵكاری و چەند وردەكارییەكی ترن لە پڕۆژەكە و سەرەتای ساڵی نوێ‌ دەكرێتەوە.

پڕۆژەكە ئێستا هەردوو سایدەكەی قیرتاو كراوە و سەرەتای ساڵی نوێ دەكرێتەوە و دەخرێتە خزمەتی شوفێران. رێگەكە 16 كیلۆمەتر درێژە، پانتایی هەر لاینێكی 10 مەتر و 75 سانتیمەترە، پڕۆژەكە سێ‌ چینی قیركردنی هەیە و بە هەرسێكیان دەبێتە قیرتاوێك، بەرگەی ئەو هەموو بارهەڵگر و هاتووچۆیە بگرێت و سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەو رێگەیە تەواو دەكرێت و دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییان، كە بە باشترین كوالێتی و ستاندارد درووست كراوە و خێرایی لێخوڕین 100 كیلۆمەتر لە سەعاتێك دەبێت و لەگەڵ رێگەی گۆمەسپان- سماقووڵی پێك دەگاتەوە، دوو هەزار كرێكار بەردەوام كاری تێدا دەكەن.

ئێستاش، دەست كراوە بە شۆردی ڕێگەكە و ئامادەكاری بۆ هێڵكاریكردن، تەنیا كارێك مابێت تەواوكردنی دەروازەی هەولێر و بەشێك لە پردەكەی چوارڕیانی گۆمەسپانە كە پێشبینی دەكرێت ئەو بەشەیان لە 10 بۆ 15 ڕۆژی تەواو بكرێت.

ئەو دووسایدە، لە چوار پرد و یەك ئەندەرپاس، 40 ئاوبەری سندووقی قەبارە درێژی جۆراوجۆر، پەرژینی خۆپاراستن و سیستەمی ئاوەڕۆی پێكدێت، هەروەها لەو پڕۆژەیەدا دوو هەزار كارمەند و 600 ئامێری جۆراوجۆر كاری تێدا دەكەن كە 100%ی پشتی بە هێزی كاری ناوخۆیی بەستووە و یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیجی و گرینگەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و بە تەواوبوونی، سوودێكی زۆری دەبێت بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان و گەشتیاران و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی سەر ڕێگەكە، كە پێشتر یەك ساید بووە و ڕووداوی نەخوازراوی لێ كەوتووەتەوە و پڕۆژەكە هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان- سماقووڵی كاری تێدا دەكرێت و بە تەواوبوونی، ڕێگەی هەولێر تا سماقووڵی بە درێژایی 38 كیلۆمەتر دەبێتە دووساید.

جێگەی باسە، لە 10ـی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر- كۆیەی دانا، لەو كاتیش ڕایگەیاند كە جووتسایدی هەولێر- گۆمەسپان درووست دەكرێت. كە هاوتەریب لەگەڵ هەردوو پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی سنوورەكە، (دووسایدی گۆمەسپان- سماقووڵی) و دووسایدی ڕێگەی سەرەكیی (هەولێر- كۆیە).