سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد

Dîroka Belavkirin :
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد
پەیامی کورد    ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد

سێشەممە 23ی کانوونی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە موحەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی یوونامی لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی یوونامی لە عێراق بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی و بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو و سوپاس و پێزانینی خۆی نیشان دا لەو پاڵپشتیە بەردەوامانەی سەرۆک بارزانی بۆی هەبووە لە پێناو سەرخستن و پێشەوەچوونی ئەرکەکانی لە عێراق دا.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی نێردەی تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ ئەو هەوڵانەی کە داویانە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان لە عێراق و پشتگیریان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و پێکهاتەکانی عێراق لە پێناو دەستەبەرکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی عێراق. هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتووی دا.