سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی ئاشوورییەکان لە پێناو دادوەری لە ئەمریکا کرد

Dîroka Belavkirin :
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی ئاشوورییەکان لە پێناو دادوەری لە ئەمریکا کرد
پەیامی کورد    ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی ئاشوورییەکان لە پێناو دادوەری لە ئەمریکا کرد

دووشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە سام دەرمۆ سەرۆکی دامەزراوەی ئاشوورییەکان لە پێناو دادوەری لە ئەمریکا کرد.

لە دیدارەکەدا بەڕێز سام دەرمۆ، ستایشی ڕۆڵ سەرۆک بارزانی کرد لە پاڵپشتی بەردەوامیان بۆ پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیی یەکان و هەروەها سوپاسی پشتگیری سەرۆک بارزانی کرد لە کردنەوەی مانیۆمێنتی یادەوەری شەهیدی ئاشووری کە دوێنێ بەردی بناغەی دانرا و ئەم پڕۆژەیەی بە مێژوویی وەسفکرد.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ ئاشوورییەکان و هەموو پێکهاتەکانی تر دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە لە سەردەمی شێخ عەبدۆلسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد بارزانی گرینگی بە پاراستنی یەکسانی و دادپەروەری مافی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی کوردستان دراوە.

بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتی خرانە بەرباس و گفتوگۆ.