ڕاپۆرتی نێت بلاکس : پچڕانی بەربڵاوی ئینتەرنێت لە کرماشان

Dîroka Belavkirin :
ڕاپۆرتی نێت بلاکس : پچڕانی بەربڵاوی ئینتەرنێت لە کرماشان
پەیامی کورد    ...   ڕاپۆرتی نێت بلاکس : پچڕانی بەربڵاوی ئینتەرنێت لە کرماشان

بەپێی ڕاپۆرتی نێت بلاکس، ڕێکخراوێک کە چاودێری ئازادی ئینتەرنێت دەکات، داتاکانی تۆڕەکان دەریدەخەن کە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڕاپەڕینی جەماوەری بۆ دوازدەهەمین ڕۆژی خۆی، پەیوەندی بە تۆڕی سەرەکی ئینتەرنێتی ئێران لە شاری کرماشان بە تەواوی پچڕاوە.

ئەمەش لە کاتێک دایە کە ژمارەی کوژراوانی سەرکوت کردنی دڕندانە لەلایەن هێزە سەرکوتکار و چەکدارەکانی ئێران ەوە بەردەوام لە زیادبوون دایە و نیشانەکانی پچڕانی بەربڵاوی ئینتەرنێت لە چەندین شاری دیکەی ووڵاتدا بڵاوبوونەتەوە – هەنگاوێکی نائومێدکەرانە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی وێنەی دڕندەیی و بەرخۆدانی خەڵک.