ئاسایش: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بایراکتاری تورکیا پشتیوانی هێرشەکان بۆ سەر شێخ مەقسوود دەکەن

Dîroka Belavkirin :
ئاسایش: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بایراکتاری تورکیا پشتیوانی هێرشەکان بۆ سەر شێخ مەقسوود دەکەن
پەیامی کورد- حەلەب... ئاسایش: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بایراکتاری تورکیا پشتیوانی هێرشەکان بۆ سەر شێخ مەقسوود دەکەن

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) لە حەلەب، ئەمڕۆ شەممە ڕایانگەیاند کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە تورکییەکانی جۆری بایراکتار پشتیوانی هێرشەکان بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسوود لە شاری حەلەب دەکەن.

ئاسایش لە بەیاننامەیەکدا وتی: "هێزەکانمان بۆ پێنجەم ڕۆژی لەسەریەک بەردەوامن لە بەرگری قارەمانانەیان لە بەرامبەر ئەو هێرشە دڕندانەیەی لەلایەن میلیشیاکانی حکومەتی دمشقەوە و بە پشتیوانی و هاوکاری فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بایراکتارەکانی تورکیا ئەنجام دەدرێن."

ئاماژەی بەوەش کرد، گەڕەکی شێخ مەقسوود شایەدی پێکدادانی توند و بەردەوامە، کە بووەتە هۆی تێکشکاندنی دوو ئۆتۆمبێلی زریپۆشی سەر بەو گروپانەی کە سەر بە وەزارەتی بەرگری حکومەتی سوریان.

ئاسایش ڕوونیکردەوە کە گروپەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری سوریا بەردەوامن لە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی "خالید فەجر" کە پڕە لە بریندارانی سڤیل.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئاسایش ڕایگەیاندووە: "بەردەوامیی بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی خالید فەجر مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و ستافی پزیشکی دروست دەکات، ئەوەش بە پشتیوانی و هاوکاری ڕاستەوخۆی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا."