"١٠٠ھەزار تەن بەرھەمی ناوخۆ ھەناردەی ووڵاتانی دەرەوە کراوە"

Dîroka Belavkirin :
"١٠٠ھەزار تەن بەرھەمی ناوخۆ ھەناردەی ووڵاتانی دەرەوە کراوە"
پەیامی کورد    ...   "١٠٠ھەزار تەن بەرھەمی ناوخۆ ھەناردەی ووڵاتانی دەرەوە کراوە"

سەرۆکی یەکیتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت "ساڵی ڕابردوو نزیکەی ١٠٠ھەزار تەن بەرھەمی ناوخۆ ھەناردەی دەرەوە کراوە."

شێخ موستەفا شێخ عەبدۆلڕەحمان، سەرۆکی یەکیتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان، ووتی، ساڵی ڕابردوو نزیکەی ١٠٠ھەزار تەن بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ڕەوانەی ووڵاتانی جیھان کرا، کە ١٢جۆر بەرھەم بوو،
یەکێک لە کارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرینگیدانە بە بەرھەمی ناوخۆ، ئاسانکاری زۆریش بۆ جووتیار و خاوەنکار لەھەرێمی کوردستان کراوە، ھەر کارگەیەک ٢٥%ی بەرھەمی ناوخۆ دابین بکات حکوومەتی ھەرێمی کوردستان باجی زۆر دەخاتە سەر هەمان بەرھەم کە ھاوردە دەکرێت، بۆ ئەوەی بەرھەمی ناوخۆ ساغ بێتەوە و بەهاکەی نەشکێت."
شێخ مستەفا شێخ عەبدۆلڕەحمان ووتیشی "ئێستا لە ھەرێمی کوردستان ١٥٠ جۆری بەرھەمی ناوخۆ  گەیشتووەتە ئاستی ئەوەی ٥٠ بۆ ١٠٠%ی پێداویستی ناوخۆ دابین بکات، وەکوو بەرھەمی شیرەمەنی، پەلەوەر، ھێلکە، شیش و چیمەنتۆ، کە ٧٠%ی بۆ خوار و ناوەڕاستی عێراق ڕەوانە دەکرێن."
دەشڵێت "لە ساڵی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٩٩ھەزار و ٨٥٢ تەن بەرھەمی ناوخۆ لە خواردن و کەلوپەل بۆ ووڵاتان ھەناردە کراوە، بەردەوامیش کار دەکرێت بۆ ئەوەی ھەناردە زیاد بکرێت و ھاوردە کەمتر بێت، چوونکە ئامانجی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە بتوانین لە داھاتوو بەبەرھەمی ناوخۆ پێداویستی خۆمان دابین بکەین لەجیاتی ئەوەی لە دەرەوە ھاوردەی بکەین."