بەردەوامی کۆبوونەوەی جەماوەری بەرفراوان لە شاباد؛ پاشەكشەی هێزەکانی حکوومەت لە کوچە و کۆڵانەكان

Dîroka Belavkirin :
بەردەوامی کۆبوونەوەی جەماوەری بەرفراوان لە شاباد؛ پاشەكشەی هێزەکانی حکوومەت لە کوچە و کۆڵانەكان
پەیامی کورد    ...   بەردەوامی کۆبوونەوەی جەماوەری بەرفراوان لە شاباد؛ پاشەكشەی هێزەکانی حکوومەت لە کوچە و کۆڵانەكان

 (شاباد) | شەممە، ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤
کۆبوونەوەی جەماوەری بەرفراوان لە شاباد کە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی دوێنێ دەستی پێکردووە، بەبێ وەستان بەردەوامە.

بەپێی سەرچاوە مەیدانییەکان، بوونی هاووڵاتیان لە کوچە و شەقامەکانی شاباد زۆر بەهێز و بەرچاوە، دۆخی شار لەژێر کۆنتڕۆڵی خەڵک دایە.

شایەتحاڵان دەڵێن، ڕادەی گردبوونەوەکە و بەردەوامی پەیوەست بوونی خۆپیشاندەران بە جۆرێکە کە بریکارەکانی حکوومەت ناوێرن بچنە ناو زۆرێک لە کوچە و گەڕەکەکانەوە و بە کردەوە لە بەشێکی شارەکە کشاونەتەوە.