پەیامی کورد ... پسپۆرێكی ئابووری : هه‌ژماری من هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ به‌دیجیتاڵی كردنی سیسته‌می پاره
پسپۆرێكی ئابووری پیێ وایه جیهان به‌ره‌و سیسته‌می پاره‌دانی دیجیتاڵی ده‌چێت و هه‌ژماری من هه‌نگاوێكی گرینگه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان له‌ڕێگه‌ی زانستی پێشكه‌تووی بانكی مووچه وەربگرن.
د.كاوه دۆسكی، پسپۆری ئابووری ڕایگه‌یاند "سوودوه‌رگرتن له ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌م بۆ په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می پاره‌دان له زانستی بانكی دا بۆ ئێستای هه‌رێمی كوردستان زۆر گرینگە، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی دانانی هه‌ژماری من توانی هه‌نگاوی زۆر گه‌وره بنێت و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی له وه‌رگرتنی پاره‌ی كاش بگۆڕێت بۆ شێوازی ئه‌لیكترۆنی و له‌ڕێگه‌ی كارتی بانكی ژماره‌ی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه سوودمه‌ند بن له ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران."
ئه‌و پسپۆره‌ی ئابووری ده‌شڵێت "پێویسته ئامێری ڕاكێشانی پاره له هه‌موو شوێنه گشتییه‌كان، بازاڕ، مۆڵ و شوێنی كڕین و فرۆشتن جێگیر بكرێت، تا خه‌ڵك ده‌ست له پاره‌ی كاغه‌ز به‌ربدات و به شێوازی پێشكه‌وتووی سه‌رده‌م به‌ره‌و به‌كارهێنانی پاره‌ی دیجیتاڵی بچێت، چوونكه له جیهانی نوێ‌دا هه‌موو ئه‌و سیسته‌مه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و خاڵی زۆر ئه‌رێنی تێدایه، له‌وانه، ڕێگه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌یه بۆ پاراستنی دراوی هاووڵاتییان له دزی، سوپسپۆرێكی ئابووری : هه‌ژماری من هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ به‌دیجیتاڵی كردنی سیسته‌می پاره‌تان و له‌ناوچوون، هه‌روه‌ها بۆ گواستنه‌وه‌ش زۆر ئاسانتره."
د.كاوه عه‌بدۆلعه‌زیز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "سیسته‌می نوێی پاره‌دان و به‌دیجیتاڵ كردن ئه‌وه‌یه، پاره‌یه‌كی زۆری كاش له‌به‌رده‌ستی حكوومه‌ت ده‌بێت وه‌ك سویله و سیسته‌می بانكی، چوونكه خه‌ڵك به‌گوێره‌ی پێویست پاره‌كانی ڕاده‌كێشێت ئه‌ویش به‌گوێره‌ی پێویستی خۆی پاره‌كانی به‌كاردێنێ، هه‌روه‌ها هۆشیاری بانكی لای هاووڵاتییان درووست دەبێت، ئێمه له قۆناغی سه‌ره‌تای پرۆسهكهداین ئه‌وه‌ش له‌سه‌ره‌تا هه‌ندێ گرفت بۆ هاووڵاتییان درووست ده‌كات یانیش كه‌می ژماره‌ی ئه‌ی تی ئێمه‌كان، به‌ڵام كۆی پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتووه و زۆر ئه‌رێنییە."