هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامدانی پێشانگایەکی سووری کە بڕیاربوو لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەبچێت

Dîroka Belavkirin :
هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامدانی پێشانگایەکی سووری کە بڕیاربوو لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەبچێت
پەیامی کورد... هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامدانی پێشانگایەکی سووری کە بڕیاربوو لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەبچێت

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دوێنێ یەکشەممە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامدانی پێشانگای بەرهەمە سوورییەکانی ڕاگەیاند، کە بڕیاربوو لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە هەولێری پایتەخت ڕێکبخرێت.

خۆشناو لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونی کردەوە، ئەو پێشانگایەی کە مەبەست بوو لە بیست و شەشی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە ناو پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بکرێتەوە، بە فەرمی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دراوە، ئەمەش دوای ئاگادارکردنەوەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەم بڕیارە.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە کوردانی شاری حەلەب بەهۆی هێرشەکانی هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریاوە، بەدەست بارودۆخێکی سەخت و ناسەقامگیرەوە دەناڵێنن، لە کاتێکدا پارێزگاری هەولێر هیچ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتری سەبارەت بە هۆکارە وردەکانی هەڵوەشاندنەوەی پێشانگاکە نەخستووەتە ڕوو.