کوژران و شەهید کردنی دوو هاووڵاتی خەڵکی پاوە لە کرماشان
نەوید ساڵحی و بەیات سوبحانی، دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی پاوە و دانیشتووی کرماشان، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ناوچەی "دەرەدرێژ"ی کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان کوژران.
بە گوێرەی هەواڵەکان نەوید ساڵحی تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی گوندی "مەزیدی" سەر بە پاوە و پەرستاری نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان، و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی بەیات سوبحانی تەمەن ٤٠ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی "شمشێر" سەر بە پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای نەبی ئەکرەم لە ناوچەی دەرەدرێژ کوژراون.
ئەم دوو هاووڵاتییە لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ناوچەی دەرەدرێژی کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپا و بە چەکی کڵاشینکۆف کراونەتە ئامانج.