شەهید بوونی پێنج هاووڵاتی کورد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەكانی حکوومەت لە تاران

Dîroka Belavkirin :
شەهید بوونی پێنج هاووڵاتی کورد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەكانی حکوومەت لە تاران
شەهید بوونی پێنج هاووڵاتی کورد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەكانی حکوومەت لە تاران

بە پێی ڕاپۆرت و زانیارییەکان ، عەلیڕەزا سەیدی، ١٧ ساڵە و خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام و دانیشتووی تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتكەرە حکوومەتییەکان لە تاران گیانی لە دەست دا .
تەرمی ئەو شەهیدە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانبار لە شوێنی لەدایک بوونەکەی واتا ئاودانان بە بەشداری بەرفراوانی هاووڵاتییان و بە ووتنەی درووشمگەلێکی وەک ''مردن بۆ دیکتاتۆر» بە خاک سپێردرا. بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە کاتی بە خاک سپاردنی، هێزە حکوومەتییەکان بە سەرکوتی قورس و تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگی بۆ لای ناڕازییان، چەندین هاووڵاتییان بریندار کردووە.

هاوکات سەلام میرانی، ٥٠ ساڵە، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، خەڵکی گوندی چەشمیەر سەر بە شاری مەریوان و دانیشتووی قەلعەی حەسەن خان لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لەم بەشەی تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتكەرە حکوومەتییەکان گیانی لە دەست دا و شەهید کرا.

لە لایەکی دیکەوە، ئیبراهیم ئەحمەدپووریان خەڵکی گوندی شێخەڵە سەر بە شاری سەقز و دانیشتووی ناوچەی فەرهەنگسەرا لە تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لەم ناڕەزایەتییانەی خەڵکی شار لە هەمان ڕۆژ گیانی لە دەست دا و چووە ڕیزی نەمران .

هەروەها محەممەد زەمانی، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، خەڵکی ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام و دانیشتووی تاران لە ئەنجامی ئەم ناڕەزایەتییانە لە تاران گیانی لە دەست دا و شەهید بوو .
بورهان سەیدی هاووڵاتی کورد و خەڵکی گوندی ئێگنیجە سەر بە شاری سەڵماس یەکێکی دیکە لەو هاووڵاتییە کوردانەیە کە لەتاران گیانی لە دەست داوە و شەهید دەبێ. ناوبراو لە تاران سەرقاڵی کرێکاری بووە.