پەیامی کورد ... بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر : ھەفتانە گەشتمان لەگەڵ تاران ھەیە
بەڕێوبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕایگەیاندووە "گەشتەکانمان لەگەڵ تاران بەردەوامن، ھەفتانە شەش گەشتمان لەگەڵ تاران ھەیە و ھیچ گۆڕانکاریش لە گەشتەکان نەکراوە."
بەڕێوبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، ئەحمەد ھۆشیار، ووتی "گەشتە ئاسامانییەکانی نێوان ھەولێر و تاران ھیچ گرفتیان نیە، ڕۆژانە بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن، ھیچ بڕیارێکیش نیە بۆ ئەوەی گەشتەکانمان لەگەڵ ئەو ووڵاتە ڕابگیرێن."
ئەحمەد ھۆشیار ووتیشی "ئێمە گەشتەکانمان لەگەڵ تاران زۆر باشن، ھەفتانە شەش گەشت ھەیە، گەشتەکان گۆڕانکارییان بەسەردا نەھاتووە و وەکوو پێشوو بەردەوامە."