کۆمەڵکوژی خۆپیشاندەرانی ئیلام لە لایەن هێزە تیرۆریستەكانی سوپای پاسداران

Dîroka Belavkirin :
کۆمەڵکوژی خۆپیشاندەرانی ئیلام لە لایەن هێزە تیرۆریستەكانی سوپای پاسداران
پەیامی کورد    ...   کۆمەڵکوژی خۆپیشاندەرانی ئیلام لە لایەن هێزە تیرۆریستەكانی سوپای پاسداران

بەپێی هەواڵەکان ، لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٤ تا ڕۆژی شەممە، ناڕەزایەتی بەربڵاو لە شاری ئیلام، یەکێک لە شارەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو و لەو ماوەیەدا هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کردوە و زیاتر لە ١٥٠ هاووڵاتی کورد کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی شایەتحاڵان، قەناس بەدەستەکان سەری خۆپیشاندەرانیان کردووەتە ئامانج و هێزە سەربازی-تیرۆریستەكانی دیکەش بە شێوەی ڕەگبار تەقەیان لە ناڕازییان كردووە.

ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزە نیزامییە تیرۆریستەكانی ئێران لە کاتی کوشتنی خەڵکی ناڕازی دا، دوکان و فرۆشگاکانیان سووتاندووە بۆ ئەوەی میدیاکانی حکوومەت بە ناوی خۆپیشاندەرانەوە تۆماری بکەن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە پچڕانی کارەبا زیادی کردووە و پەیوەندییەكان، چ مۆبایل و چ هێڵی دیكە پچڕاون، ئەمە جگە لەوەی ئینتەرنێت بەتەواوی پەکی کەوتووە.
سێ ڕۆژ دوای کۆمەڵکوژی هاووڵاتییانی کورد لە لایەن هێزە نیزامییەکانی ئێرانەوە، بازاڕی ئیلام بە تەواوی داخراوە و تەنیا چەند دوکانێکی بچووکی خواردن و خواردنەوە کراوەن.
هەروەها زۆربەی دەرمانخانەکان بە فەرمانی حکوومەت داخراون و هەندێکی تر تەنها لە کاتی تۆمارکردن و پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی ناسنامەدا بڕێکی سنووردار لە دەرمان دابین دەکەن.
شایەتحاڵان ڕایانگەیاندووە کە کاریگەرییەکانی ئاگركەوتنەوە لە زۆرێک لە ناوچەکانی شارەکەدا دیارە و حکوومەت بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ٣٠ لە هێزە سەربازی و تیرۆریستەكانیش کوژراون.