سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا کرد

Dîroka Belavkirin :
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا کرد
پەیامی کورد    ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا کرد

چوارشەممە، 14ی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا کرد.

لە دیدارەکەدا، کە یان بڕێم، کۆنسووڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی فەڕەنسا کورتەیەکی لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق، ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریا خستە ڕوو. هەروەها ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە هێورکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سووریا.

هەر لەو دیدارەدا، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆسەی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها هەوڵی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق کرا.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا و هەوڵەکان بۆ بەردەوامی و زیاتر پێش خستنی ئەم پەیوەندییانە، تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.