پەیامی کورد ... وەزیرانی ناوخۆی کوردستان و نەمسا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کۆبوونەوە
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکوومەتی نەمسا لە شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی ھەماھەنگی ئاسایشی و بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان، ڕووبەرووبوونەوەی کۆچی نایاسایی تاوتوێ کرا.
لە ڕۆژی یەکەمی سەردانەکەی بۆ ئەورووپا، ھەینی رێکەوتی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ گێرھارد کارنەر وەزیری ناوخۆی حکوومەتی نەمسا لە شاری ڤیەننای پایتەخت کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی ھەماھەنگی ئاسایشی و بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان، ڕووبەرووبوونەوەی کۆچی نایاسایی، و ئۆپراسیۆنی ھاوبەش دژی تۆڕەکانی بازرگانی بە ماددە ھۆشبەرەکان، و بەرزکردنەوەی توانا و لێھاتوویی ھێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا، لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بوون.
ئەم دیدارە فەرمییە ھەنگاوێکی دیکەی ھاوبەشی نێوان ھەردوو حکوومەتە بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایان، پەرەپێدانی ھەماھەنگی و ھاوکاری ستراتیژی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئالنگارییە ئەمنییەکان لە پێناوی پتەوکردنی سەقامگیری ئاسایشی ھەرێمی و پەرەپێدان و گەشەکردن بۆ بەرژەوەندی ھەردوولا و جیھان.