گەنجێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی خەڵكی سەقز لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یەی ئێران لەژێر ئەشکەنجەدا کوژرا

Dîroka Belavkirin :
گەنجێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی خەڵكی سەقز لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یەی ئێران لەژێر ئەشکەنجەدا کوژرا
  • گەنجێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی خەڵكی سەقز لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یەی ئێران لەژێر ئەشکەنجەدا کوژرا

سۆران فەیزی هاووڵاتی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی سەقز و دانیشتووی بیجاڕ کە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانبار لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی بیجاڕدا دەست بەسەر کرابوو، لە یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەو شارەدا لەژێر ئەشکەنجەی هێزەكانی ئێران کوژراوە. 

سۆران خێزاندار و دانیشتووی بیجار بووە و لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەدا دەست بەسەر کراوە و لە ماوەی ڕۆژانی دەستبەسەری دا سەرەڕای بەدواداچوونی هاوژینەکەی دام ودەزگا ئەمنییەکان هیچ ووڵامێکیان بەو بنەماڵەیە نەداوەتەوە.

بنەماڵەی سۆران فەیزی‌زادە بە پێدانی پارە تەرمی ڕۆڵەکەیان وەرگرتووەتەوە و لەژێر ڕێوشوێنی توندی ئەمنیدا لە گۆڕستانی ئایچی سەقز، بەبێ هیچ ڕێوڕەسمێک بە خاکیان سپاردووە.