دەست بەسەر كردنی هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی سنە
ڕۆژی هەینی، ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤، لاوێکی کوردی خەڵكی شاری سنە بە ناوی "کیا مورادی"، خوشکەزای شەهید پەیمانی میبنەری، شەهیدی شۆڕشی ژینا لەو شارە، لەلایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی یەوە دەست بەسەر کراوە.
شایانی باسە، تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەست بەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو لاوە کوردە لە بەردەست دا نییە.