دەست بەسەرکردن و مەترسی جیددی ڕادەستکردنەوەی پەنابەرێکی سیاسی کورد

Dîroka Belavkirin :
دەست بەسەرکردن و مەترسی جیددی ڕادەستکردنەوەی پەنابەرێکی سیاسی کورد
  • دەست بەسەرکردن و مەترسی جیددی ڕادەستکردنەوەی پەنابەرێکی سیاسی کورد

نۆرڤێژ؛ دەست بەسەرکردن و مەترسی ڕادەستکردنەوەی سیروان ئەمین‌پوور، پەنابەرێکی سیاسی کورد

سیروان ئەمین‌پوور، پەنابەری سیاسی کوردی دانیشتووی ووڵاتی نۆڕڤێژ، دوای دەست بەسەرکردن و گواستنەوەی بۆ یەکێک لە کەمپەکانی ڕادەست کردنەوە بە ناوی «تراندۆم»، لەگەڵ مەترسی دیپۆرت کردن و ڕادەست کردنەوە بە ئێران ڕووبەڕوووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێک ، سیروان ئەمین‌پووری تەمەن ٤٤ ساڵ، خێزاندار و باوکی منداڵێک و خەڵکی شاری مەهاباد، لە ئێستادا لە ئۆردووگای کاتی تراندۆم لە نۆڕڤێژ ڕاگیراوە و لەژێر مەترسی جیددی دیپۆرت کردنەوەیە بۆ ئێران.

سیروان ئەمین‌پوور تا ئەمڕۆ هەروا لە ئۆردووگای تراندۆم دەست بەسەرە و بۆ شوێنێکی دیکە نەگواستراوەتەوە.

شایانی باسە کە سیروان ئەمین‌پوور لە ساڵی ٢٠٠٩دا، دوای بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکانی بزووتنەوەی سەوزی ئێران، ئەو ووڵاتەی جێ هێشتووە و لە نۆرڤێژ داوای پەنابەری کردووە.

ناوبراو جگە لە چالاکی سیاسی، یەکێکە لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و لە ئەگەری دیپۆرت کردنەوەی، لە بارودۆخی ئێستادا ژیانی لەگەڵ مەترسی جیددی ڕووبەڕوو دەبێتەوە.