دەست بەسەركرانی پێنج چالاكی ژینگەپارێز لە شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان لە لایەن هێزە حكوومەتییەكانی ئێران ەوە
ئێوارەی شەممە ٢٧ی بەفرانبار، ماهان ئەعزەمی، یەحیا دەروێشی، ئارام سەعیدیان، كامەران مورادی و محەممەد هیجرانی، هاووڵاتییانی خەڵكی جوانرۆ دەست بەسەر كران.
ئەم چالاكە ژینگەپارێزییانە دوای دەست بەسەركرانیان لەلایەن هێزە حكوومەتییەكان بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە و لەبارەی تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەریان زانیارییەك لەبەر دەست دا نییە.