شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەسەدە و سوپای سووریا لە شاری ڕەقە بە چڕی بەردەوامە.

Dîroka Belavkirin :
شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەسەدە و سوپای سووریا لە شاری ڕەقە بە چڕی بەردەوامە.
  • شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەسەدە و سوپای سووریا لە شاری ڕەقە بە چڕی بەردەوامە.

هەسەدە دەڵێت کۆنتڕۆڵی شارەکە بە دەست ئەواندایە، میدیاکانی سوپای سووریاش باس لەوە دەکەن شارەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووەو زیندانییە داعشەکانیان ئازاد کردووە.

شەڕەکە تادێت قورستر دەبێ و سەرچاوەیەک لە هەسەدە ڕایگەیاندووە : سوپای عەرەبی سووریا لەوبەری فوڕات ەوە بە دەبابە تۆپبارانی ڕەققە دەکەن و ئێمەش بە درۆن لێیان دەدەین.

بڕیار بوو مەزڵووم عەبدی سەردانی دیمەشق بكات بەڵام ئەمڕۆ ئەنجام نەدرا. بەڵام مەزڵووم عەبدی و شەرع بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و دەگوترێ ئەگەری ڕاگەیاندنی ئاگربەست و سەردانی مەزڵووم عەبدی بۆ دیمەشق لە ماوەی داهاتوودا هەیە.