دەست بەسەر کردنی بەندكراوێکی سیاسی پێشووی كورد لە لایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی ئێران ەوە

Dîroka Belavkirin :
دەست بەسەر کردنی بەندكراوێکی سیاسی پێشووی كورد لە لایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی ئێران ەوە
  • دەست بەسەر کردنی بەندكراوێکی سیاسی پێشووی كورد لە لایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی ئێران ەوە

کەژاڵ وەتەنپوور، بەندكراوی سیاسی پێشووی كورد، خەڵكی گیەڵان سەر بە پارێزگای كرماشان، ماستەری یاسا و چالاکی بواری ژنان و منداڵان، ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، لەلایەن هێزە چەکدارەكانی حکوومەتی ئێران ەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە که، کەژاڵ وەتەنپوور، پێشتریش لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بەردەم کتێبخانەی پارکی منداڵانی ئیلام لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ، بە تووندوتیژییەکی زۆرەوە دەست بەسەر کرابوو.

ناوبراو دواتر بە تۆمەتگەلێکی وەک «تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی»، «پڕووپاگەندە دژی حکوومەت» و «کۆبوونەوە و تەبانی دژی ئەمنییەتی ناوخۆیی و دەرەکی»، سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە ئەو سزایە دواتر بۆ  ساڵێک بەندکردن و شەش مانگ بەندکردنی هەڵپسێردرا و، دوو ساڵ قەدەغەکردنی چوونە دەرەوە لە ووڵات، پووچەڵ کردنەوەی پاسپۆرت و پێشکەش کردنی ڕاوێژی یاسایی بەخۆڕایی کەم کرایەوە.