سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو سویسرا بەڕێکەوت

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو سویسرا بەڕێکەوت
پەیامی کورد    ...   سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو سویسرا بەڕێکەوت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس دەکات.

دووشەممە 1/19، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس کە ڕۆژانی 19 - 23/ 1 بەڕێوە دەچێت.

سەرۆکی حکوومەت زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە باڵاکان و خاوەنکارانی جیهانی دەکات بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

هەروەها باس لە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکان بە ئامانجی بونیاتنانی ژێرخانێکی ئابووری بەهێز لە هەرێمی کوردستان دەکات.