پەیامی کورد ... کۆبوونەوەكەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئەرێنی نەبووە و ڕێك نەكەوتن
فەوزە یوسف، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پەیەدە ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئەرێنی نەبووە و مەزڵووم عەبدی دەگەڕێتەوە حەسەکە".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پەیەدە ڕایگەیاند، "حکوومەتی سووریا داوامان لێ دەکات، بەبێ هیچ شتێک چەک دابنێین و حەسەکە و کۆبانێیان ڕادەست بکەین".
فەوزە یوسف دەڵێت، لە کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع، داوایان لێ کردوون، حەسەکە و کۆبانێ چۆڵ بکەن و ڕادەستی ئەوانی بکەن.
ئەو سەرکردەیەی پەیەدە دەڵێت، ئەو داوایەی حکوومەت لە ڕێککەوتنەکەی دوێنێ دا نەبووە.