یەکێتیی ئەورووپا داوا لە دیمەشق دەکات پاراستنی تەواو بۆ مافەکانی کورد دابین بکات

Dîroka Belavkirin :
یەکێتیی ئەورووپا داوا لە دیمەشق دەکات پاراستنی تەواو بۆ مافەکانی کورد دابین بکات

پەیامی کورد... یەکێتیی ئەورووپا داوا لە دیمەشق دەکات پاراستنی تەواو بۆ مافەکانی کورد دابین بکات

یەکێتیی ئەورووپا، دوێنێ دووشەممە، جەختی کردەوە کە ئاگربەستی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هەنگاوێکی سەرەکی و گرنگە بۆ ڕێگریکردن لە خلیسکانی وڵات بەرەو پشێوی، داواشی کرد سەرجەم چالاکییە سەربازییەکان بەپەلە ڕابگیرێن و ڕێز لە پابەندییەکانی کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان و پاراستنی مەدەنییەکان بگیرێت.

یەکێتیی ئەورووپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئامانجیان بەدیهێنانی گواستنەوەیەکی سیاسیی گشتگیر و ڕاستەقینەیە لە سووریا، هەروەها جەختی لە گرنگی تێکەڵکردنی دامەزراوە سەربازی، ئەمنی و مەدەنییەکان لەناو پێکهاتەکانی دەوڵەتێکی یەکگرتوودا کردەوە، لەگەڵ بەهێزکردنی بەشداریی سیاسی و خۆجێی.

بەیاننامەکە ئاماژەی بە پێویستی دابینکردنی پاراستنی تەواو بۆ مافەکانی کورد کرد، و جەختیشی کردەوە کە نوێکردنەوەی پابەندبوونی سووریا بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا، کارێکی پێویستە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی سەرهەڵدانەوەی ڕێکخراوی داعش.