دەست بەسەرکردنی شەش هاووڵاتی دیكەی کورد لە شارەکانی كوردستان

Dîroka Belavkirin :
دەست بەسەرکردنی شەش هاووڵاتی دیكەی کورد لە شارەکانی كوردستان
  • دەست بەسەرکردنی شەش هاووڵاتی دیكەی کورد لە شارەکانی كوردستان

ئێوارەی شەممە ٢٧ی بەفرانبار، حسێن نیک سێرێشت، تەمەن ٥٥ ساڵ و سینا نیک سێرێشت، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "ترشەکان"ی مەهاباد لەلایەن هێزە چەکدارەكانی ئێران ەوە دەست بەسەر کراون.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانبار، فواد عینایەتی، چالاکی مەدەنی لە پارێزگای سنە دەست بەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا شەهرەزاد ڕەزایی، چالاکی مافی ژنان، خەبات ئەمیری، تەمەن ٤٠ ساڵ و عوسمان موزەییەن، پارێزەری دادوەری لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە سەردەشت دەست بەسەر کراون.