مەسروور بارزانی لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆبووەوە

Dîroka Belavkirin :
مەسروور بارزانی لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆبووەوە
پەیامی کورد    ...   مەسروور بارزانی لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرھەم ساڵح کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، جەختیان لە پێویستی کۆتایی ھێنان بە شەڕ و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە کردەوە.

سێشەممە ٢٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ بەرھەم ساڵح کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتی پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

ھەروەھا باس لە پێکدادان و ڕووبەڕوونەوە سەربازییەکانی سووریا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر دۆخی پەنابەران و ھەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستییەکانی داعش کرا و ھەردوولا جەختیان لە پێویستی کۆتایی ھێنان بە شەڕ و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە کرد.