سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی ھاوکاری ووڵاتانی کەندئاو کۆبووەوە

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی ھاوکاری ووڵاتانی کەندئاو کۆبووەوە
پەیامی کورد    ...   سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی ھاوکاری ووڵاتانی کەندئاو کۆبووەوە

سێشەممە 1/20 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس ، پێشوازی لە جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتی نوێی ئەنجوومەنی ھاوکاری ووڵاتانی کەندئاو کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ووڵاتانی کەندئاو.

شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا، تەوەرێکی دیکەى دیدارەکە بوو.

سەرۆکی حکوومەت نیگەرانی قووڵی خۆی لە پەرەسەندنی گرژی و شەڕ دەربڕی و جەختی لە پاراستن ئاشتی و سەقامگیری و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کردەوە.