ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە : ئێشکگری و خۆ بەهێزکردنتان با بەردەوام بێت هیچ شتێک ڕوون نییە
فەوزا یووسف، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە لە سەنگەرەکانی بەرخۆدانەوە: ئێشکگری و خۆ بەهێزکردنتان با بەردەوام بێت، روون نییە حکوومەتی کاتی دیمەشق پاپەند دەبێت بە ئاگربەستەوە یاخود نا.
هەروەها ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند، لە ئێستادا سەرەڕای ڕاگرتنی شەڕ، زیندانی ئەلقەتان لە ڕەقە، کە دوو هەزار ئەندامی داعشی تێدایە، لەژێر بۆردومانی چڕدایە.
ئاماژەی بەوەش کردوە، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بەرپرسیارن لە ئاسایش و سەلامەتی ئەو گرووپەی پاسەوانی زیندانەکە دەکەن.