سەرۆک بارزانی پێشوازی خاتوو ڤیکتۆریا تەیلر کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی خاتوو ڤیکتۆریا تەیلر کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی خاتوو ڤیکتۆریا تەیلر کرد

چوارشەممە 11ی شوباتی 2026 لە پیرمام، سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ڤیکتۆریا تەیلر جێگری پێشووی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ (عێراق- ئێران) و بەرپرسی بەشی دەستپێشخەری عێراق لە ناوەندی لێکۆلینەوەی ئاتلانتیک کاوسل (Atlantic Council) کرد.
لەدیدارەکەدا بارودۆخی هەنووکەیی ناوچەکە بە گشتی و پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و دوا هەوڵی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و پەیوندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.

هەر لەو دیدارەدا دۆخی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان و پێشهاتەکان خرانە بەر باس، خاتوو ڤیکتۆریا تەیلر ئاماژەی بە ڕۆلی گرینگی سەرۆک بارزانی دا لە هەوڵەکانی لەگەڵ دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات و نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا بۆ جێگیربوونی ئاگربەست و گرتنەبەری دیالۆگ بۆ چارەسەری کێشەکان، و ئەو هەوڵانەی بەرز نرخاند.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند کە دەمانەوێت ئاشتی و ئارامی لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان بەرقەراربێت و ئاگربەستی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوام بێت، و هەردوولا پابەندبن بە جێبەجێکردنی خاڵەکانی نێو ڕێککەوتنی نێوانیان لە پێناو نەمانی شەڕ و ئاڵۆزی، لەو پێناوەش دا هەرچیەک بە ئێمە کرابێت لە ڕووی نێوەندگیری لە نێوان هەردوولا و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ لێقەومان و زیانبەرکەوتوان ئەنجاممان داوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە