پەیامی کورد ... ئومێد خۆشناو : ئەمساڵ 2026 كۆمەڵێك پڕۆژەی گرینگ ئەنجام دەدەین
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، "لە ساڵی 2026 پڕۆژەی گرینگ و ستراتیژی ئەنجام دەدەین، لە ڕۆژانی ئایندە بەشی دووەمی ڕێگای سماقوولی بۆ كەسنەزان دەكرێتەوە، كارەكانی تەواو بووە."
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند "ڕێگای گۆمەسپان سماقوولی تەواو بووە و خراوەتە خزمەت هاووڵاتییان، ئێستا كارەكانی كەسنەزان سماقوولیش تەواو بووە، تەنیا ماوە هێڵکاری بكرێت، لەم ڕۆژانە دەكرێتەوە."
ئومێد خۆشناو زیاتر دەڵێ "ئەو باران و بەفرە زۆرە باری چەند ڕۆژێك كردنەوەی ڕێگاکانی دواخست، بەڵام بەدڵنیایی یەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەكرێتەوە."
پارێزگاری هەولێر ئاماژە بۆ ئەوەش کرد "پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبن، ئومێد دەكەین حكوومەتی داهاتووی عێراق، پێشێلكارییە دەستوورییەكان كۆتایی پێ بێنێت و شایستە دارایی یەكانی كوردستان بنێرن، بەڵکوو پڕۆژەكان زیاتر و فراوانتر بكرێن.
دڵنیایی دەدەینە خەڵک حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەك ساڵانی ڕابردوو، لەسەر خۆی و داهاتی ناوخۆ، سەرەڕای بڕینی بوودجەمان، پڕۆژەكانی بەردەوام و فراوانتر دەبن، لە ساڵی 2026 لە هەولێر كۆمەڵێ پڕۆژەی گرینگ ئەنجام دەدرێن."