پەیامی کورد ... پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵى نوێى 2026
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی هیوادارە ساڵی نوێ، ساڵی بەدیهاتنی هیواکان، کۆتایی هاتنی قەیرانەکان و کردنەوەی دەرگای خێر و خۆشی بێت بۆ هەمووان.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
ساڵی نوێی زایینی (2026)، به گهرمى له كوردستانییانى خۆشهویست به ههموو پێكهاتهكانییهوه، له کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، هێزە ئەمنییەکان و تەواوی گەلانی عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم.
هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی بەدیهاتنی هیواکان، کۆتایی هاتنی قەیرانەکان و کردنەوەی دەرگای خێر و خۆشی بێت بۆ هەمووان.
با هاتنی ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتێک بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ کە تیایدا ناکۆکییەکان بخەینە لاوە و گیانی تەبایی، لێبوردەیی و یەکڕیزی لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێكهاتهكان دا باڵادەست بێت. هێزمان لە یەکترقبووڵکردن و پێكهوهژیان و پێکەوە کارکردن دایە كه تاکە گهرهنتی پاراستنی دەستکەوتەکانمان و مسۆگەرکردنی مافە دەستوورییەکانمانه.
لەسەر ئاستی عێراقیش هیوادارین ساڵی نوێ، ساڵی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان بێت لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشی ڕاستەقینە. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە دەست پێشخەر و ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و لێکگەیشتن. وهك ههمیشه فاكتهرى ئارامى و سهقامگیرى دهبێت له ناوچهكهدا و له ههر كوێى جیهان بێت به ههموو شێوهیهك پشتگیرى له ئاشتى دهكات.
كوردستانییانی خۆشەویست،
با بە ئومێد و گەشبینی یەوە له داهاتوو بڕوانین. دڵنیاتان دەکەینەوە کە هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی ساڵی 2026، ساڵی چەسپاندنی سەقامگیری و باشترکردنی ژیان و گوزهرانی هاووڵاتییان بێت. ئێمە باوەڕمان بە توانا و ووزەی گەنجان و دڵسۆزی گهلى كوردستان هەیە بۆ بونیاتنانی داهاتوویهكى گەشتر.
ساڵی نوێ لە هەمووتان پیرۆز بێت،
هەر شاد و سەرفراز بن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان