پەیامی کورد- حەلەب... سوریا كاتژمێر 3ى بۆ هێرشێكى فراوان لەسەر گەڕەکە کوردییەکان لە حەلەب دیاریكرد
وەزارەتی بەرگریی سوریا له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندوه، تا كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ مۆڵه‌ت به‌خه‌ڵكى مه‌ده‌نى گه‌ڕه‌كه‌كانى ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسوود و به‌نى زه‌ید ده‌درێت بۆ چۆڵكردنى شوێنى نیشته‌جێبونیان، ده‌شڵێت، "له‌دواى ئه‌و واده‌یه‌وه ڕێگه‌ى هاتوچۆ به‌كه‌س نادرێت و هێرشى فراوان بۆ سه‌ر ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ده‌ستپێده‌كات.
دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سوریا له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، هه‌ریه‌ك گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە و به‌نى زه‌یدى وەک ناوچەی سەربازیی هاووڵاتیانی سڤیل دەکات دەستبەجێ لە پێگەکانی هەسەدە دووربکەونەوە.
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا، سوپاى سوریا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "بۆ پاراستنی هاوڵاتییان، دوو ڕێڕەوی مرۆیی لەدەروازەی عەوارز و شەقامی زهوور تاوەکو کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ كراوه ده‌بن، له‌دواى ئه‌وكاته‌وه، تەواوی بنکە سەربازییەکانی ناو گەڕەکه كوردیه‌كانى حه‌له‌ب وەک ئامانجی شەرعی دەستنیشانکراون بۆ په‌لاماردانیان.