پەیامی کورد ... سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى (HSD) و سه‌رۆكى (ENKS) كۆبووه‌وه
شه‌ممه 2026/1/17 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (HSD) و محه‌مه‌د ئیسماعیل، سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی کورد له سووریا (ENKS) و شاندێكى یاوه‌ریان کرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سووریا و پێكدادانى نێوان هێزه‌كانى سوپاى سووریا و (HSD) تاوتوێ كران. له‌مباره‌یه‌وه جەخت لە پێویستی چەسپاندنی ئاشتی و کۆتایی هێنان بە گرژی سەربازی و تووندوتیژی لە دۆخی هەنووکەیی سووریادا کرایەوە.
هەروەها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگی گفتوگۆ وه‌ک تاکە ڕێگە بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان و به‌دیهێنانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی سووریای نوێ.

تاوتوێکردنی هەنگاوی کردەیی بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانەی بەهۆی شەڕ و ململانێکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، لەگەڵ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا دەربارەی دۆخی گشتی سووریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
لاى خۆیه‌وه شاندى میوان سوپاس و پێزانینیان بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى گرژى و ئاڵۆزییه‌كان، دووپات كرده‌وه.