هاوپەیمانی دیموکراسی ودادپەروەری، ڕاگهیهندراوێكى بڵاوكردهوهو ڕایدهگهینێت، ڕەوشی پارێزگای کەرکوک بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەچێت و پێویستە کێشەی کەرکوک و سەرجەم ناوچە جێ ناکوکەکان لە چوارچێوەی دەستور و جێبەجێکردنی مادەی ۱٤۰دا بێت.
هاوپهیمانى ههروهها بۆ چارهسهرى دۆخى كهركووك، جهخت دهكاتهوه كه دهبێت، ئاسایی کردنەوەی وەزعی ئیداری و ئەمنی کەرکووک، و ڕەتکردنەوەی سیاسەتی سەپاندنی ئەمری واقیع. ئەمنییەتی پارێزگای کەرکووک جێبەجێ نابێ بەبێ بەشداری کارای هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە بۆ دوورخستنەوەی هەڕەشەومەترسییەکان.
دهقى بەیاننامەی هاوپەیمانی بو دیموکراسی ودادپەروەری سەبارەت بە ڕەوشی پارێزگای کەرکووک
ماوەیەکە رەوشی پارێزگای کەرکوک بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەچێت ومەترسییەکان لە هەڵکشاندایە بە ڕادەیەک کە ئایندە وچارەنووسی ناوچەکە بەرەو نادیاری وکارەساتی نەخوازراو دەبات ۰
دەنگۆی گەڕانەوەی داعش و بڵاوبونەوەی گروپی چەکداری نەناسراو هەڕەشە ومەترسی ڕاستەوخۆن لەسەر ناوچە کوردنشینەکانی داقوق وکاکەیی ودوبز ۰
درێژەدان بە سیاسەتی سەپاندنی ئەمری واقع لەسەر ئاستی ئەمنی وئیداری هەڕەشەی تێکدانی بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی سەرجەم پیکهاتەکانی پارێزگاکە دەکات۰
هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ۲۰۱۸/٥/۱۲ و دەرهاوێشتە سلبییەکانی لە ئەنجامی ساختەکاری لەپرۆسەکەدا ، دۆخی سیاسی بەرەو ئاڵۆزی زیاتر بردووە ۰
ئێمە لە هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی ودادپەرەوەری بە پێویستی دەزانین هەڵوێست وبۆچوونی خۆمان لەسەر پرس وکێشەکانی ئێستای کەرکوک ودیدگای ئێمە بۆ چارەسەرکردنیان لەم خاڵانەی لای خوارەوەدا بخەینە ڕوو :
یەکەم : ئاسایی کردنەوەی وەزعی ئیداری و ئەمنی کەرکوک، و رەتکردنەوەی سیاسەتی سەپاندنی ئەمری واقیع. ئەمنی پارێزگای کەرکوک ناچەسپێ بەبێ بەشداری کارای هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە بۆ دوورخستنەوەی هەڕەشەومەترسییەکان لەسەر کەرکوک وپاراستنی سەروموڵک وماڵی دانیشتوانەکەی۰
دووەم : چارەسەرکردنی کێشەی ساختەکاری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بەشێوەیەک کە زامنی گەڕاندنەوەی دەنگە دزراوەکان بێت وشەرعیەت بۆ پڕۆسەکە بگەڕێنێتەوە۰
سێیەم : پێویستە کێشەی کەرکوک و سەرجەم ناوچە جێ ناکوکەکان لەچوارچێوەی دەستور وجێبەجێکردنی مادەی ۱٤۰دا بێت لەگەڵ پێداگریمان لەسەر کوردستانیبوونی ئەو ناوچانە۰
چوارەم : ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی سیاسی وئەمنی وئیداری پارێزگای کەرکوک لەڕێگای دامەزراوە دەستوری و شەرعییەکانەوە ، بەتایبەتی لەڕێگای کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک وپەلەکردن لە دانانی پارێزگار و دابەشکردنی پۆستەکان بەشێوەیەکی عادیلانە لەنێوان پێکهاتەکانی پارێزگاکەدایە ۰
هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی ودادپەروەری
کەرکوک
۲۰۱۸/۷/۱
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە